دوای دەستپێکردنی ئاگربەست فەلەستینییەکان دەستیان بە گەڕانەوە بۆ باکووری کەرتی غەززە کرد
لەگەڵ جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە، هەزاران کەس لە ئاوارە فەلەستینییەکان کە بۆ ماوەی چەندین مانگ بوو بۆ ناوچەکانی باشوور گواسترابوونەوە، دەستیان بە گەڕانەوە کرد بۆ ماڵەکانیان لە شاری غەززە و ناوچەکانی باکوور.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، چەند خولەکێک دوای دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، ژمارەیەک لە ئاوارەکان بەرەو شاری غەززە گەڕانەوە. هاوکات، شەقامە سەرەکییەکان، لەوانە "ئەلڕەشید" و "سەلاحەدین" کە بە میحوەرە سەرەکییەکانی پەیوەندیی نێوان باکوور و باشووری کەرتی غەززە دادەنرێن، کرانەوە بۆ ئەوەی ڕێگەی گەڕانەوەی خەڵک ئاسان بکرێت.
سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاندووە کە لێشاوی ئاوارەکان لە کەمپەکان و پەناگە کاتییەکان لە ناوچەکانی باشوورەوە بەرەو باکوور لە جووڵەدان.
سوپای رژێمی سەهیۆنی بە فەرمی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی لە ناوچە دیاریکراوەکانی کەرتی غەززە ڕاگەیاند، بەپێی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست، و بە فەرمی دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەی ڕاگەیاند.
ڕادیۆی سوپای رژێمی سەهیۆنیش ڕایگەیاند کە بەپێی ئەمە، ئاڵوگۆڕی دیلەکان نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ئەنجام دەدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.